Site icon Zed Press

کتێبێک بخوێنەوە و ٧٠ کتێب بە دیاری وەربگرە

لە دەستپێشخەرییەکی تایبەتدا، ناوەندێکی ڕۆشنبیری لە شاری هەولێر، پێشبڕکێیەکی بۆ سەرجەم نووسەران و خوێنەران ڕاگەیاندووە، کە باشترین خوێندنەوە و ڕانان بۆ کتێبێک کە لەلایەن ناوەندەکەوە دەستنیشان دەکرێت، بە ٧٠ کتێب خەڵات دەکرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

کتێبخانە و ناوەندی ڕۆشنبیریی ماڵی وەفایی لە شاری هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەم، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرجەم خوێنەران و نووسەران لە هەرێمی کوردستان لە دەستپێشخەرییەک ئاگادار دەکاتەوە کە ساڵانە چوار وەرزی پێشبڕکێی باشترین ڕانان و خوێندنەوەی کتێب ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ناوەندەکە، براوەی پێشبڕکێیەکە کە لەلایەن لێژنەیەکی تایبەتمەند و شارەزا لە دەرەوەی ماڵی وەفایی دەستنیشان دەکرێت، بە (٧٠) کتێبی چاپکراوی ماڵی وەفایی و دەزگاکانی دیکە خەڵات دەکرێت.

ماڵی وەفایی گوتوویەتی: “ئامانجەکانی دەستپێشخەرییەکە، برەودانە بە کەلتووری خوێندنەوە و هاوکات بەرزکردنەوەی توانای نووسین” و لە بەیانی هەینی ٢٢ی تشرینی دووەم، یەکەمین کتێب بۆ ڕانان و خوێندنەوە لەلایەن ماڵی وەفاییەوە پێشنیاز دەکرێت، لەپاڵ خستنەڕووی ڕێنمایی و وردەکارییەکانی پێوەست بە کات و شێوازی نووسین و ڕانانەکە.

Exit mobile version