Site icon Zed Press

لە ناڵپارێز ڕاوچییەکی باڵندە و لە شارباژێر داربڕێک دەستگیر کرا

ZED Press eco زێدپرێس ژینگه‌
لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەوە هاووڵاتییەک لە سنوری ناڵپارێز بەتۆمەتی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی و لە شاباژێڕیش هاووڵاتییەکی دیکە بەتۆمەتی داربڕین دەستگیر کرا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئاسایشی ناڵپارێز هاووڵاتییەکیان دەستگیر کرد کە خەریکی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی بووە و هاوکات دەستیشیان بەسەر پێنج باڵندەی کێوی لە جۆری (بووکە سوورە) و داوێکی ڕاوکردن و ئۆتۆمبێلی ڕاوچییەکەدا گرتووە.

دەستگیرکراوەکە، لەلایەن ئاسایشەوە ڕادەستی بنکەی پۆلیسی دارستانی ناڵپارێز کراوە، بەمەبەستی کردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .

هەر ئەمڕۆ دووشەم، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، دەستگیرکردنی هاووڵاتییەکی دیکەی لە سنوری بنکەی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ کەسێکیان بەتۆمەتی بڕینەوەی دارێکی بەتەمەن لە سنوری زەلان (گوندی سەرخوان) دەستگیر کردووە، پاش ئەوەی بەتۆمەتی داربڕینەوە سکاڵا لە دژی ئەو هاووڵاتییە تۆمارکراوە.

 

Exit mobile version