Site icon Zed Press

سلێمانی؛ ٩٦ کەس لەسەر ڕاوی ماسی دەستگیر کراون

لە سێ مانگی قەدەغەی ڕاوکردنی ماسی، ٩٦ کەس بەهۆی ڕاوی ماسییەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیر کراون.

 

ئەمڕۆ شەممە، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، یەکەم ڕۆژی هەڵگرتنی قەدەغەی ڕاوی ماسی بوو. وەرزی قەدەغەی ڕاوی ماسی لە ٢٠ی ئاداری ٢٠٢٥ەوە دەستی پێکرد و لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ کۆتایی هات.

 

لەوبارەیەوە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی دا، لەماوەی قەدەغەی ڕاوی ماسی، تیمەکانیان هەڵمەتی چڕوپڕی چاودێریکردنیان لە سنوورە ئاوییەکانی وەک “دەریاچەی دووکان، دەربەندیخان لە سنووری دەربەندیخان و شارەزوور و سەیدسادق، سنووری زێی بچووک، چەمی باسەڕە و شارباژێڕ” بەڕێوەبردووە.

 

“تیمەکانمان لەڕێگەی خاڵی چاودێری و مەفرەزەی گەڕۆک بە شەو و بەڕۆژ چاودێری وردی سنوورە ئاوییەکانیان دەکرد”، پۆلیسی دارستان و ژینگە وای گوتووە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لەماوەی ئەو سێ مانگەدا، پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، (٩٦) کەسیان بەتۆمەتی ڕاوی ماسی دەستگیر کردووە و دەستیشیان بەسەر سەدان تۆڕی ڕاو و بەلەم و کەرەستەی جیاجیای ڕاودا گرتووە.

 

ئامارەکان بەم شێوەیەن:

 

 

Exit mobile version