Site icon Zed Press

چین دەبێتە گەورەترین هاوبەشی بازرگانی هیندستان

هەناردەی هیندستان بۆ چین لە ساڵی دارایی ڕابردوودا بە ڕێژەی ٨.٧٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ١٦.٦٧ ملیار دۆلار. ئەو کەرتە سەرەکییانەی کە گەشەیان تۆمارکردووە بریتین لە کانزای ئاسن، ڕەنگی قەڵەم، کاری دەستی، بەهارات، سەوزە و میوە، پلاستیک و لینۆلیۆم.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەپێی زانیارییەکانی دامەزراوەی بیری ئابووری  GTRI، چین گەورەترین هاوبەشی بازرگانی هیندستانە بە بازرگانی دوولایەنە بە بڕی ١١٨.٤ ملیار دۆلار لە ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤، کە لە ئەمریکا تێپەڕیوە. بازرگانی دوولایەنەی نێوان هیندستان و ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤دا لە هەریەک لە ساڵەکاندا ١١٨.٣ ملیار دۆلار بووە.

داتاکان دەریانخستووە کە هەناردەی هیندستان بۆ چین لە ساڵی دارایی ڕابردوودا بە ڕێژەی لەسەدا ٨.٧٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ١٦.٦٧ ملیار دۆلار. ئەو کەرتە سەرەکییانەی کە گەشەیەکی تەندروستیان لە هەناردەکردندا بۆ ئەو وڵاتە تۆمارکردووە بریتین لە کانزای ئاسن، ڕەنگی قەڵەم ،ماکیاژ، کاری

دەستی، بەهارات، سەوزە و میوە، پلاستیک و لینۆلیۆم.

واشنتن لە ماوەی ساڵانی ٢٠٢١-٢٠٢٢ و ٢٠٢٢-٢٠٢٣ هاوبەشی بازرگانی سەرەکی نیودەلهی بووە.

هاوردە، بەڕێژەی ٣.٢٤٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە ١٠١.٧ ملیار دۆلار. لە لایەکی دیکەوە، هەناردەکردن بۆ ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بە ڕێژەی ١.٣٢٪ دابەزیوە و گەیشتووەتە ٧٧.٥ ملیار دۆلار، کە لە ساڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٣دا ٧٨.٥٤ ملیار دۆلار بووە، هاوردەکردن بە ڕێژەی نزیکەی ٢٠٪ دابەزیوە و گەیشتووەتە ٤٠.٨ ملیار دۆلار.

دەستپێشخەری توێژینەوەی بازرگانی جیهانی (GTRI) ڕایگەیاندووە، لە ساڵی دارایی ٢٠١٩ تا ساڵی دارایی ٢٠٢٤، داینامیکی بازرگانی هیندستان لەگەڵ ١٥ هاوبەشە بازرگانییە سەرەکییەکەی، گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر هەردوو هەناردەکردن و هاوردەکردن هەبووە لەگەڵ دۆخی زیادە یان کورتهێنانی بازرگانی لە سەرانسەری کەرتە جیاوازەکاندا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، چین دابەزینی هەناردەکردنی بەڕێژەی ٠.٦٪ی بەخۆیەوە بینیوە، لە ١٦.٧٥ ملیار دۆلارەوە بۆ ١٦.٦٦ ملیار دۆلار، هاوردەکردن لە چینەوە بەڕێژەی ٤٤.٧٪ زیادیکردووە، لە ٧٠.٣٢ ملیار دۆلارەوە بۆ ١٠١.٧٥ ملیار دۆلار.

ئەجای سریڤاستاڤا دامەزرێنەری کۆمپانیای GTRI دەڵێت: “ئەم گەشەسەندنەی هاوردەکردن بووە هۆی فراوانبوونی کورتهێنانی بازرگانی، لە ساڵی دارایی ٢٠١٩ لە ٥٣.٥٧ ملیار دۆلارەوە بۆ ٨٥.٠٩ ملیار دۆلار لە ساڵی دارایی ٢٠٢٤ بەرزبووەتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ نیگەرانییەکان لەسەر وەستانی هەناردەکردن لەنێوان بەرزبوونەوەی هاوردەکردندا”.

بە پێچەوانەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا گەشەی بەخۆیەوە بینیوە، هەناردەکردن بە ڕێژەی ٤٧.٩٪ لە ٥٢.٤١ ملیار دۆلارەوە بۆ ٧٧.٥٢ ملیار دۆلار زیادیکردووە.

هەروەها هاوردەکردن لە ئەمریکاوە بەڕێژەی ١٤.٧٪ زیادیکردووە، لە ٣٥.٥٥ ملیار دۆلارەوە بۆ ٤٠.٧٨ ملیار دۆلار. ئەمەش بووە هۆی فراوانبوونی زیادەی بازرگانی بۆ هیندستان، کە لە ١٦.٨٦ ملیار دۆلارەوە بۆ ٣٦.٧٤ ملیار دۆلار گەشەی کردووە.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی بازرگانی چین لە ساڵی ٢٠١٣-٢٠١٤ تا ٢٠١٧-٢٠١٨ و هەروەها لە ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١ هاوبەشی بازرگانی هیندستان بووە. پێش چین، ئیمارات گەورەترین هاوبەشی بازرگانی ئەو وڵاتە بوو. ئەمریکا گەورەترین هاوبەش بوو لە ساڵانی ٢٠٢١-٢٢ و ٢٠٢٢-٢٣.

لە ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤، ئیمارات بە بڕی ٨٣.٦ ملیار دۆلار، سێیەم هاوبەشی بازرگانی هیندستان بوو. لە دوای ئەویش ڕووسیا (٦٥.٧ ملیار دۆلار)، سعوودیە (٤٣.٤ ملیار دۆلار) و سەنگافورە (٣٥.٦ ملیار دۆلار) دێن.

 

ئا: جەلال هۆرێنی

Exit mobile version