Site icon Zed Press

سیپان شێروانی: زیادکردنی مووچەی هەرێم لە ٩٥٠ ملیارەوە بۆ ترلیۆنێک ئاسایی و یاساییە

Zed Press news زێدپرێس هه‌واڵ داشکانی بەهای دینار عێراق لە هەرەسهێنان نزیک دەکاتەوە هەناردەی نایاسایی دۆلار بۆ وڵاتانی گەمارۆدراو، بووەتە هۆی ئەوەی كە سەدان ملیار دۆلاری عیراق، ناتوانێت بەهای دینار جێگیر بكات
سیپان شێروانی ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هۆکاری گۆڕانکارییەکان لە بڕی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕوون دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت: “یەک ڕۆژ لایەنە کوردییەکان واز لە ڕکابەری ناشەریفی حزبی بهێنن پیاو نییە جورئەت بەخۆی بدات مووچەی هەرێم ببڕێت”.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

سیپان شێروانی ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەیامێکدا لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، “نزیكەی مانگێكە بەبێ هیچ بەربەستێكی یاسایی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دواخراوە، ئەم كارە پێچەوانەی دەستور و یاسای بودجە و بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی مووچەوەیە”.

ڕوونی دەکاتەوە: “هەموو ئەو بەهانانەی باس لە نەبوونی سیولە، زیادبوونی كۆی گشتی خەرجی مووچەی هەرێم دەكەن لە ڕوانگەی یاسایی بودجەی بەركارەوە هیچ بەهایەكیان نییە. چونكە حكوومەتی هەرێم مافی دارایی زۆر زیاتر لە مووچەی لە بودجەی فیدڕاڵیدا هەیە، لەنێویدا خەرجی بەگەڕخستن، خەرجی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاكان”.

لەو ڕوانگەیەشەوە دەڵێ: “بۆیە بە دڵنیاییەوە زۆر ئاسایی و یاساییە ئەگەر كۆی خەرجی مووچەی هەرێم لە ٩٥٠ ملیار دینارەوە بكرێتە یەک ترلیۆن دینار، لە ١٢.٦٧٪ی پشكی هەرێم لە خەرجییە ٢١٢ ترلیۆنییەكەی بودجەی ٢٠٢٤دا ئەم بڕە تەرخان دەكرێت”.

سپیان شێروانی ئاماژەی بەوەش کرد: “كۆی پشكی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢٤ی فیدڕاڵی زیاتر لە ٢٠ ترلیۆن دینارە و حكوومەتی هەرێم مافی ئەوەی هەیە كە چ بڕێك بۆ مووچە یان بۆ وەبەرهێنان یان هەر جۆرە خەرجییەكیتر دابنێت بە مەرجێك لە ٢٠ ترلیۆنەكە زیاتر نەبێت ( پاڵشت بە بڕگەی یەكەم و سێیەمی ماددەی ١٢١ی دەستور)”.

ڕوونی دەکاتەوە: “بۆیە ئەگەر كۆی خەرجی مووچەی هەرێم بكاتە ١.٠٥ ترلیۆن ئینجاش لە ساڵێكدا یەكسان دەبێت بە ١٢.٦ ترلیۆن دینار، ئەمە لە حالەتێكدایە كە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ كۆی مووچەی هەرێم مانگە ٩٥٠ ملیار بووە واتە لە شيش مانگدا یەكسان بوو بە ٥.٧ ترلیۆن دینار، بەڵام بەهۆی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان، كە ئەمەش لە دوای بڕیارێكی دادگای باڵایەوە دێت، كۆی مووچەی هەرێم زیاد دەبێت بۆ ١.٠٥ ترلیۆن دینار واتە لە شەش مانگی دووەمی ئەمساڵدا یەكسان دەبێت بە ٦.٣ ترلیۆن دینار و لە كۆتاییشدا كۆی خەرجی مووچەی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٤ یەكسان دەبێت بە ١٢ ترلیۆن دینار”.

وەک ئەندامەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ: “ئەم ژمارانەی سەرەوە پێمان دەڵێن كە ئەم گۆڕانكارییانە لە خەرجی مووچەی هەرێم ئاساییە و یاساییە و هێشتاش هەرێم مافی هەشت ترلیۆنی دیكەشی لە بودجەی ٢٠٢٤ی فیدڕاڵیدا هەیە و بۆیەش دووپاتدەكەمەوە كە هیچ بەربەستێكی یاسایی نییە بۆ دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم”.

شێروانی زیاتر دەڵێ: “ئەوانەشی كە هۆكاری دواخستنی مووچە دەخەنە ئەستۆی حكوومەتی هەرێم و گوایە هەرێم بەرپرسە، ئەوا یان كالفامن و لە ئەلف و بێی دەستوور و بودجە و یاسا نازانن، یانیش ئەوانەن كە ئیفلاسی سیاسیان هێناوە و هیچ ڕێگایەك بۆ تەرویج شك نابەن، دێن هانی بەغدا دەدەن مووچەی میللەتەكەیان ببڕێت تا بیخەنە ئەستۆی حكوومەتی هەرێم بۆ ئەوەی بۆشاییەك بۆ مانەوەی خۆیان بدۆزنەوە، ئەگەر نا بەس یەك ڕۆژ لایەنە كوردییەكان واز لە ڕكابەری ناشەریفی حزبی و خستنە ئەستۆی حكوومەتی هەرێم لەپێناو بەرژەوەندی حزبی بێنن ئەوا تەحەددا دەكەم پیاو هەبێت جورئەت بەخۆی بدات مووچەی هەرێم ببڕێت”.

Exit mobile version