Site icon Zed Press

لە یەک مانگدا مۆڵەت بە ٢٦ پڕۆژەی وەبەرهێنان دراوە

لەماوەی مانگێکدا، دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەتی بە ٢٦ پڕۆژەی جیاجیا بە سەرمایەی نزیکەی ٧٠٠ ملیۆن دۆلار داوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرەڕای بارودۆخ و ئالنگارییەکانی ناوچەکە و بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن، تەنیا لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، مۆڵەتیان بە ٢٦ پڕۆژەی وەبەرهێنان لە بوارە جیاجیاکان داوە.

شوکری، ڕوونیکردەوە، سەرمایەی پڕۆژە مۆڵەتدراوەکان نزیکەی ٧٠٠ ملیۆن دۆلار دەبێت کە ڕێکارە کارگێڕی و یاساییەکانی تەواو کراوە.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان گوتیشی: “پشتیوان بەخوا تا کۆتایی ساڵ زۆرترین مۆڵەت بە پڕۆژەی وەبەرهێنان دەدرێت”.

یاسای وەبەرهێنان بە ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠٠٦ لە پەرلەمانی کوردستان دەرکراوە و پاڵپشت بە ناوەڕۆکی یاسایەکە، دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەت بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بە وەبەرهێنیی ناوخۆیی و بیانی دەدات.

Exit mobile version