Site icon Zed Press

مەسرور بارزانی دوو گرێبەستی نەوتی بە بەهای دەیان ملیار دۆلار واژۆ دەکات

بە سەرپەرشتیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوو ڕێککەوتننامەی بواری وزە لەگەڵ دوو کۆمپانیای نەوتی لە واشنتن واژۆ دەکرێن.

 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم ١٩ی ئایاری ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئەمریکا، لە ڕێورەسمێکدا لە ژووری بازرگانیی ئەمریکا لە واشنتن، سەرپەرشتی و چاودێریی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگ لە بواری وزەدا دەکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی حکوومەت، هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمریکی ئێچ کەی ئێن ئێنەرجی HKN Energy و وێستێرن زاگرۆس WesternZagros، بە جیا دوو ڕێککەوتننامەی گەورە و گرنگ لە بواری پەرەپێدانی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ دەکەن.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ، بەهای هەردوو ڕێککەوتننامەکە دەگاتە دەیان ملیار دۆلار و کاریگەرییەکی دیار و ئەرێنییان لەسەر پێشخستنی کەرتی نەوت و وزە و ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان دەبێت.

Exit mobile version