Site icon Zed Press

بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی خورمەلە

ئێوارەی ڕۆژی دووشەم، بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی خورمەلە و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش دەڵێ هێرشەکە زیانی بە بۆڕییەکانی ئاوی وێستگەکە گەیاندووە.

 

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ڕاگەیەندراوێکی تایبەتدا، ئاماژەیدا: ئێوارەی ڕۆژی دووشەم 14ی تەممووزی 2025 لە كاتژمێر 8:20 و 8:25 لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایە سەر كێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، هێرشەکە هیچ زیانێكی گیانیی نەبووە و تەنیا زیانی بە بۆرییەکانی ئاوی وێستگەکە گەیاندووە.

 

“وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکات”، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە.

 

ئەو هێرشە لەکاتێکدایە، کە هەر بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەم، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر تێکشکێندراون و دژەتیرۆری کوردستانیش بڵاویکردەوە، درۆنەکان خراونەتە خوارەوە و زیانی گیانیان لێ نەکەوتووەتەوە.

Exit mobile version