Site icon Zed Press

قەیرانی بەنزین لە هەرێمی کوردستان سەریهەڵدا و بەنزین نەما

Zed Press news زێدپرێس هه‌واڵ نۆ بەنزینخانە لە هەولێر داخران بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەندنەبوون بە ڕێنماییە دیاریکراوەکان، ٦٠ بەنزینخانە پشکنینیان بۆ کراوە، و نۆ بەنزینخانە داخران.

ڕاستەوخۆ دوای بڕیارەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی نرخی بەنزین، قەیرانی بەنزین لە هەرێمی کوردستان سەریهەڵدا و هیچ بڕە بەنزینێک لە نزیکەی تێکڕای بەنزینخانەکانی هەولێر و دهۆک دەست ناکەوێت.

 

دوای ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاریدا کە لە سەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نرخی بەنزین بە تەواوەتی کەم دەکرێتەوە؛ نۆرماڵ ٨٥٠ دینار، موحەسەن هەزار دینار و سوپەر هەزار و ٢٠٠ دینار، قەیرانی بەنزین لە هەرێمی کوردستان سەریهەڵدا.

 

بەگوێرەی بەدواداچوونە مەیدانییەکانی زێدپرێس، لە نزیکەی تێکڕای بەنزینخانەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت شارەکانی هەولێر و دهۆک، هیچ بڕە بەنزینێک بە هەر جۆرێکەوە دەست ناکەوێت. لە چەند بەنزینخانەیەکی دیاریکراودا کە بەنزین دەفرۆشرێت، ڕیز و نۆرەی ئۆتۆمبێل بە درێژایی چەند کیلۆمەترێک درێژ بوونەتەوە، شەقامەکان چۆڵبوونیان پێوە دیارە و هاووڵاتییان و شوفێران لەناو نیگەرانییەکی گەورەدان بە هۆی دەستنەکەوتنی بەنزینەوە.

 

بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن کە لایەنە پەیوەندارەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە هەوڵی جددییدان بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە.

 

 

 

Exit mobile version