Site icon Zed Press

گەرمیان؛ کچە خوێندکارێک بەفیشەک خۆی کوشت

ZED Press sociology زێدپرێس كۆمه‌ڵایه‌تی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەم لە شارەدێی ڕزگاری سەربە شارۆچکەی کەلارەوە تەرمی کچێک گەیەندرایە پزیشکی دادی کەلار، کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستداوە.

 

بەگوتەی عەقیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، کچەکە بەناوی (د. ا. ع.) و لەدایکبوونی ساڵی ٢٠١٠، خوێندکارە و بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ دایکی لەماڵەوە بووە و بە دەمانچەکەی باوکی کە خانەنشینی پێشمەرگەیە، فیشەکی بەخۆیەوە ناوە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ئاماژەی دا، پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە کراوەتەوە و پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەست بەسەر دەمانچە و مۆبایل و ئایپاتی ناوبراودا گیراوە و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

Exit mobile version