سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کە ئەمڕۆ یەکشەم، ٣ی ئاداری ٢٠٢٤، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ دیاریكردنی ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان واژۆ كرد.
له فه‌رمانه‌كه‌دا پاڵپشت به بڕگه‌ی (دووه‌م) له مادده‌ی (ده‌یه‌م) له یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ژماره (١)ی ساڵی ٢٠٠٥ی هه‌مواركراو، نێچیرڤان بارزانی بڕیاری داوه به دیاریكردنی ڕۆژی ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ به واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شه‌شه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
به‌پێی فه‌رمانه‌كه هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به ئه‌نجامدانی كاری پێویست بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م فه‌رمانه، هه‌ر ئه‌مڕۆش له ڕۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.