Site icon Zed Press

لە سنوری سلێمانی ٢٢ پاکستانی دەستگیر کران

لە سنوری پارێزگای سلێمانی ٢٢ کەسی پاکستانی دەستگیر کران، کە دەیانویست بەنایاسایی سنوری هەرێمی کوردستان و عێراق ببڕن.

 

ئەمڕۆ شەممە، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٣، فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنوری ناوچەی یەک، ڕایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەیەکی فەوجی دووی سەربە لیوای سێی فەرماندەیی پاسەوانی سنوری ناوچەی یەک، ٢٢ کەسی پاکستانی لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستگیرکراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەی فەرماندەیی پاسەوانی سنوری ناوچەی یەکدا ڕوونکراوەتەوە، دەستگیرکراوەکان ویستوویانە بەنایاسایی بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق و دوای دەستگیرکردنیان ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون.

فەرماندەیی پاسەوانی سنوری ناوچەی یەک، بەشێک لە هێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراق پێکدەهێنێت و ئەرکی پاراستنی سنورەکانی هەرێمی کوردستانی لە ئەستۆ گرتووە.

Exit mobile version