بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، لێژنەکانی پشکنین و چاودێری وێستگەکانی سووتەمەنی، لەماوەی نێوان ١ی ئازاری ٢٠٢٤ تا ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤، بەدواداچوون و پشکنینیان بۆ ١٦٨ وێستگەی سووتەمەنی (بەنزینخانە) لە سنوری هەولێر کردووە و لە ئەنجامی پشکنینەکانیشدا بڕیاری داخستنی ١٣ بەنزینخانە دراوە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا، هۆکاری داخستنی بەنزینخانەکان بۆ فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان گێڕدراوەتەوە.
ناوی بەنزینخانە داخراوەکان؛
-وێستگەی کۆك/ برایەتی
– وێستگەی هێمن/ ڕێگای مەخموور
-وێستگەی شارەکەم/ کۆیە
-وێستگەی زانا/ کۆیە
-وێستگەی میر/ گەڕەکی شادی
-وێستگەی کرود/ ڕێگای مووسڵ
-وێستگەی باغی گەزنە/ ڕێگای مووسڵ
-وێستگەی دارەبەن/ ڕێگای ئیفراز
-وێستگەی بەتاو/ ڕێگای ئیفراز
وێستگەی تاج/ ١٢٠ مەتری عەنکاوە
-وێستگەی بەهار/ بنەسڵاوە
-وێستگەی زریان/ بنەسڵاوە
– وێستگەی هاوینە هەوار/ ڕێگای پیرمام