Site icon Zed Press

بزووتنەوەی گۆڕان: پێویستمان بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنە

بزووتنەوەی گۆڕان جەخت لە پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، هەڵبژاردن باشترین بژاردەیە.

 

ئەمڕۆ سێشەم، ١٩ی ئازاری ٢٠٢٤، بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیەندراوێکی لەمەڕ پرسی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “لەپێناو پڕۆسەی دیموکراسی، گەڕانەوە بۆ دەنگ و ئیرادەی هاونیشتمانیان، ڕەوایەتیدان بە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان؛ پێویستمان بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنە”.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی بزووتنەوەی گۆڕان؛

 

لەپێناو پڕۆسەی دیموکراسی، گەڕانەوە بۆ دەنگ و ئیرادەی هاونیشتمانیان، ڕەوایەتیدان بە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان؛ پێویستمان بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنە.

لەم ڕاستیەوە، باشترین بژاردە لەبەردەم هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردە، بە بەشداری و لێکتێگەیشتنی هەموو لایەنە سیاسییەکان، هەڵبژاردنێک وەڵامگۆی پێداویستیە نیشتمانی، قانوونی، دامەزراوەیی و بەپیرەوەچوونی ژیان و گوزەران و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران بێت، لە هەمووی پڕبایەختر لەڕێگەی پەرلەمانی هەڵبژێردراوی کوردستانەوە نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوریەکانی هەرێم بکرێت.

 

بزووتنەوەی گۆڕان

١٩ی ٣ی ٢٠٢٤

Exit mobile version