Site icon Zed Press

ماوەی پێشکەشکردنی لیستی پاڵێوراوانی هەڵبژاردن درێژکرایەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ماوەی پێشکەشکردنی لیست و ناوی پاڵێوراوانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژکردەوە.

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا حزبە سیاسییەکان و کاندیدانی سەربەخۆی تاکەکەسی ئاگادار دەکاتەوە، کە ماوەی پێشکەشکردنی لیستی ناوی پاڵێوراوانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ درێژکراوەتەوە.

پێشتر کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕێککەوتی ٢٢ی ئازاری وەک ماوەی کۆتایی بۆ پێشکەشکردنی لیستی پاڵێوراوان دەستنیشان کردبوو.

 

Exit mobile version