Site icon Zed Press

سبەی سێشەم پشووی فەرمییە

ڕۆژی سێشەم، ٩ی نیسانی ٢٠٢٤، بە بۆنەی ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراق، لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.

 

ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند، پاڵپشت بە ڕۆژژمێری فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی سێشەم، لە سەرجەم دامودەزگه‌کانی هەرێمی کوردستان بەو بۆنەیەوە پشوو دەبێت.

لە ڕۆژی ٩ی نیسانی ٢٠٠٣، دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس ڕووخێندرا و عێراق ڕزگار کرا، بەوەش ٢١ ساڵ بەسەر پرۆسەی ئازادیی عێراقدا تێدەپەڕێت.

Exit mobile version