Site icon Zed Press

هەولێر و بەغدا لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن و ناردنی مووچە ڕێککەوتن

ئاسۆ حاجی جێگری سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەربە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەخت لە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن و بەردەوامبوونی ناردنی مووچە دەکاتەوە.

 

لە وتارێکی تایبەتدا کە لە زێدپرێس بڵاوکراوەتەوە، ئاسۆ حاجی جێگری سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەربە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بە شەش خاڵ دەکات کە لە نێوان هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە.

لەناویاندا، بەردەوامی ناردنی مووچە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تورکیاوە.

ئاسۆ حاجی، هەروەها ئاماژەی بە ڕێککەوتن لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ کردووە و ئەوەش بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

هەر لە وتارەکەیدا، ئاماژەی بەوە کردووە، کە هەڵبژاردنەکە لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بەجۆرێک کە ئەنجوومەنی دادوەری کوردستان سکاڵاکان یەکلایی بکاتەوە و بڕیار لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بدات. هەر لەو چوارچێوەیەشدا کار دەکرێت بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ گەڕاندنەوەی کورسی کۆتاکان.

 

دەقی وتارەکەی ئاسۆ حاجی

Exit mobile version