Site icon Zed Press

بەدرۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر و قوربانی هەیە

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر و قوربانی لێ کەوتەوە.

بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی سەرچاوە فەرمییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی خۆجێیی قەزای چەمچەماڵ، هێرشەکە بە درۆن ئەنجامدراوە.

ناردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا وەستا

دوابەدوای هێرشەکە، هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سرووشتییەکان لەڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوە کرد، کە “بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر، ناردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا ڕاوەستاوە و بەهۆیەوە نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە”.

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ستافی هەردوو وەزاررەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان لەگەڵ لایەنە هاوبەشەکانیان لە هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و دووبارە دەستپێکردنەوەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا.

هاوکات بەرپرسانی ئەمنی و حکوومی ناوچەکە، ئاشکرایان کردووە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا چوار کرێکاری بیانی گیانیان لەدەستداوە، چەند كارمەندی دیكەش بریندار بوون.

کێڵگەی گازی کۆرمۆر، کەوتووەتە سنوری شارەدێی قادرکەرەمی سەربە شارۆچکەی چەمچەماڵ.

Exit mobile version