Site icon Zed Press

نێچيرڤان بارزانى سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆرمۆر ده‌كات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەركۆنەی هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەكات و دووپات لەوە دەكاتەوە، كە ئەم هێرشانە ئارامی وسەقامگیریی وڵات دەخەنە مەترسییەوە، دەڵێت: “لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ پێويسته‌ ئه‌ركى خۆيان بۆ ڕێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه‌ و دۆزينه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له‌ هه‌ر لايه‌نێك بن بگێڕن و به‌ سزاى ياسايى بگه‌يه‌نرێن.”

بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لەبارەی هێرشەكەی كێڵگەی گازی كۆرمۆر بڵاو كردەوە و دەڵێت: “زۆر به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى هێرشى درۆنيى ئه‌م ئێواره‌يه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆر له سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ له‌ پارێزگاى سلێمانى ده‌كه‌م كه‌ به‌داخه‌وه‌ شه‌هيد و بريندارى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و بووه‌ته‌ هۆى پچڕان و كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با و له‌كاروه‌ستانى وێستگه‌كه‌”.

لەپەیامەكەیدا ئەوەش هاتووە، “له‌ كاتێكدا سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌م و هاوخه‌ميانم و هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برينداران ده‌خوازم، دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ ئه‌م هێرشانه‌ ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسييه‌وه‌ و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ پێويسته‌ ئه‌ركى خۆيان بۆ ڕێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه‌ و دۆزينه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له‌ هه‌ر لايه‌نێك بن بگێڕن و به‌ سزاى ياسايى بگه‌يه‌نرێن.”

لە ئەنجامی هێرشە درۆنییەكە چوار كارمەندی بیانی گیانیان لە دەستدا، چەند كارمەندی دیكەش بریندار بوون.

کێڵگەی گازی کۆرمۆر، کەوتووەتە سنوری شارەدێی قادرکەرەمی سەربە شارۆچکەی چەمچەماڵ.

Exit mobile version