ئەمڕۆ چوارشەم، ١ی ئایاری ٢٠٢٤، لە پەیامێکدا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانیی کرێکارانی لە کرێکاران کرد و گوتی: “ده‌ستی كار و ماندووبوونیان ده‌گوشم و هیوای ئاسووده‌یی و خۆشگوزه‌رانی و سه‌رفرازییان بۆ ده‌خوازم”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە دا: “له كاتێكدا به ڕێز و پێزانینه‌وه له ئه‌رك و ڕه‌نجی كرێكاران و ڕۆڵی كارایان له پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتناندا ده‌ڕوانم، جه‌خت له به‌رده‌وامیی پشتگیری له هه‌موو ماف و داوا ڕه‌واكانیان و پێویستیی هه‌بوونی یاسایه‌كی پێشكه‌وتووی سه‌رده‌میانه ده‌كه‌مه‌وه كه زه‌مینه و ژینگه‌ی له‌باری كاركردن و ژیانێكی باشتر بۆ چینی زه‌حمه‌تكێشی كرێكاران و خێزانه‌كانیان بێنێته ئاراوه”.
زیاتر گوتی: “هه‌ر له‌م یاده‌دا هانی سه‌ندیكا و ڕێكخراوه‌كانی كرێكاران ده‌ده‌م كاری باشتر بكه‌ن و هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ دابینكردن و پاراستنی مافه‌كانی كرێكاران و ڕه‌خساندنی یه‌كسانی له ده‌رفه‌ته‌كانی كاردا” و زیاتر دەڵێ: “ده‌بێ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان چاودێریی خێزانی ئه‌و كرێكارانه بكه‌ن كه له كاردا ژیانیان له ده‌ست داوه و بایه‌خ و گرنگی به باشتركردنی دۆخی ژیان و گوزه‌رانیان بدرێت”.
بەگوێرەی ئامارەکانی یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان، لەماوەی ساڵانی ٢٠١٦ تا ٢٠٢٢ بەدیاریکراوی ٢٥٤ کرێکار لە شوێنی کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە و کۆمیتەی ١ی ئایاریش جەختی لەوە کردووەتەوە، کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا، ٧٣ کرێکار و لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵیشدا ٢١ کرێکار گیانیان لەدەستداوە، کە دوایین قوربانییان ئێوارەی دوێنێ سێشەم لەکاتی کارکردن لە باڵەخانەیەکی شاری سلێمانی و بەهۆی کەوتنەخوارەوەی ئامێرێک بەسەریدا، گیانی لەدەستدا.