Site icon Zed Press

وەزارەتی ناوخۆ ٢٥ هەلی کار ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی ناوخۆ ٢٥ هەلی کار لە فەرمانگەی کارتی نیشتمانی قەزای کفری و ناحیەی پێباز لە ئیداری گەرمیان ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتەکە ڕایگەیاند، لەسەر ڕەزامەندی و فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بۆ پاڵپشتی بەڕێوەچوونی باشتری کاروباری خەڵک لە هەردوو قەزای کفری و ناحیەی پێباز لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، (٢٥) پلەی کارکردن بە گرێبەست لە چەند پسپۆڕییەک ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتی ناوخۆ لەڕێگەی بەستەرێکەوە، وردەکاریی پلەکانی کار و دەرفەتەکانی خستووەتەڕوو، ئارەزوومەندان دەتوانن تا کۆتایی ڕۆژی شەممە، ١١ی ئایاری ٢٠٢٤ داواکاری پێشکەش بکەن.

داواکاری پێشکەش بکە

 

Exit mobile version