Site icon Zed Press

بروسک لە تاوەری ئینتەرنێتی هاتوچۆی هەولێری دا و ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان ڕاگیرا

بەهۆی لێدانی بروسک لە تاوەری ئینتەرنێتی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان ڕاگیرا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، ڕایگەیاند، کاتژمێر ١٠:٣٠ خوولەکی بەیانی ئەمڕۆ دووشەم، ٦ی ئایاری ٢٠٢٤، بروسکەیەکی بەهێز لە تاوەری هێڵی ئینتەرنیتی بەڕێوەبەڕایەتی هاتوچۆی هەولێری دا و به هۆیەوە ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان وەستا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات، سەردانیان نەکەن تا ئەو کاتەی سیستەم و هێڵی ئینتەرنێت بەگەڕدەخرێتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی هاتوچۆی هەولێر، بەهۆی هەورەبروسکەکەوە، هاووڵاتییەک لەناو بەڕێوەبەرایەتییەکە لەهۆشچووە، بەڵام تەندروستی جێگیرە و دواتر بەهۆش خۆی هاتووەتەوە.

Exit mobile version