Site icon Zed Press

دادگای فیدڕاڵی لە بەرژەوەندی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی بڕیاری دا

دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق لە بڕیارێکدا داوای ڕاگرتنی ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی بڕگەی دووەم لە ماددەی دووەمی سیستەمی تۆمارکردنی کاندیدان و پەسندکردنیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەوە لەکاتێکدا، کە پێشتر مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سکاڵایەکی پێشکەش بە دادگاکە کردووە، پێوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بڕیارەکەی ئێستای دادگای فیدڕاڵی، بەشێک لە ناوەڕۆکی سکاڵاکە پێکدەهێنێت.

لەسەر بنەمای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیی عێراق، کارەکانی کۆمسیۆن ڕادەگیرێن تا ئەوکاتەی سکاڵاکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان یەکلا دەکرێتەوە.

Exit mobile version