Site icon Zed Press

سکاڵای یاسایی لەسەر کەوکوژەکان تۆمار کرا

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر سکاڵای یاسایی لەسەر دوو کەس تۆمار کرد، کە ژمارەیەک کەویان کوشتووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بڵاویانکردووەتەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ یەکشەم، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٤، فەرمانگەی ژینگەی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ئەو دوو کەسە بڵاوکردەوە، کە ژمارەیان کەویان کوشتووە و گرتە ڤیدیۆییەکەشیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە.

فەرمانگەکە، باسی لەوە کردووە، کە هەر ئەمڕۆ یەکشەم، لە ڕێگەی هۆبەی یاسایی فەرمانگەکەوە، بەفەرمی سکاڵای یاسایی تۆمارکردووە لەسەر ئەو دوو کەسە، کە بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکە بێت ١٣ کەویان ڕاوکردووە. لەمەڕ بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی کەوە ڕاوکراوەکان، فەرمانگەی ژینگەیی هەولێر دەڵێ، ئەوە هاندانێکە بۆ ئەوەی کەسانی دیکەیش بەهەمان شێوە ڕاو بکەن و ئەوەش دەچێتە خانەی تاوانی ژینگەییەوە.

وەک فەرمانگەی ژینگەی هەولێر ئاماژەی بۆ کردووە، ئەو دوو کەسە سەرپێچی ڕێنمایی ژمارە ١ی ساڵی ٢٠٢٣ی تایبەت بە ڕاوکردنیان کردووە، کە جۆری ڕاو و کاتی ڕاو و ڕێکارەکانی دیاری دەکات، بەم شێوەیە؛

 

 

بۆیە وەک فەرمانگەی ژینگەی هەولێر ڕوونیکردووەتەوە، بەگشتی تاوانی ژینگەییان ئەنجامداوە و بەگوێرەی یاسای ژینگە و ڕێنماییەکانی تایبەت بە ڕاوکردنیش سزا بۆ سەرپێچیکاران دیاریکراوە، وەکوو پێبژاردن بە بڕی ٢٠٠ هەزار دینار بەرانبەر ڕاوکردنی هەر کەوێک.

Exit mobile version