دەست بە ناردنی مووچەی مانگی چواری خانەنشینان و چاودێریی کۆمەڵایەتی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان کرد.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەم، ١٣ی ئایاری ٢٠٢٣، وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بەناردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد و لەو چوارچێوەیەشدا دەست بەناردنی مووچەی خانەنشینان و چاودێریی کۆمەڵایەتی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان کراوە.
هەر ئەمڕۆ دووشەم، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کێشەی مووچەی مانگی نیسان چارەسەرکراوە و بەغدا ڕەزامەندی لەسەر ناردنی داوە.
قوباد تاڵەبانی گوتیشی: “کێشەی مووچە چارەسەرکراوە و ڕەزامەندی لەسەر دراوە و دەبێت بنێردرێت، چونکە ئەوەی داوا لە حکوومەتی هەرێم کراوە کە لیستەکانیان بۆ بنێرین، ناردوومانە”.