Site icon Zed Press

پۆلیسی دهۆک بەدوای کچێک دەگەڕێت کە پێنج ڕۆژە ون بووە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، وێنەی کچێکی بڵاوکردووەتەوە، کە ماوەی پێنج ڕۆژە لەماڵ دەرچووە و ون بووە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ دووشەم، ١٣ی ئایاری ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، لەگەڵ بڵاوکردنەوەیەکی وێنەیەک کە لە ڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە گیراوە، ڕایگەیاند، وێنەکە هیی کچێکی لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٨ە، بەناوی (ئامینە سەلاح ئەحمەد) کە لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ لەماڵەکەی خۆیان لە ناوەندی قەزای شێخانەوە بەرەو ڕێگای ئەلقووش چووە و لەوکاتەوە تا ئێستا بێسەروشوێنە.

پۆلیسی پارێزگای دهۆک، داوا لە هاووڵاتییان دەکات، هەر زانیارییەکیان لەسەر کچە ونبووەکە هەیە، پێوەندی بە هێڵی (١٠٤)ی پۆلیس یان ژمارە مۆبایلی (07507559365)ەوە بکەن لەپێناو دۆزینەوە و ئاشکرابوونی چارەنووسی ونبووەکە.

Exit mobile version