Site icon Zed Press

نزیکەی ١٠٠ دووکان لە بازاڕی قەیسەریی کەرکووک سووتان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەم، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤، ئاگرێک لە بازاڕی کۆنی قەیسەریی کەرکووک کەوتەوە و تا کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، نزیکەی ١٠٠ دووکان سووتان.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی بەرگری شارستانیی کەرکووک، تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییە، بەڵام گومان دەکرێت بەهۆی شۆرتی کارەباوە ڕوویدابێت.

ئاگرەکە زیانی گەورەی بە دووکانەکانی فرۆشتنی جلوبەرگ گەیاندووە و بەگوتەی سینان ئەکرەم گوتەبێژی بەرگری شارستانیی کەرکووک نزیکەی ١٠٠ دووکان سووتان و زیانیان بەرکەوتووە.

“هیچ زیانێکی گیانی لە ڕووداوەکە نەکەوتووەتەوە”، گوتەبێژی بەرگری شارستانیی کەرکووک وای گوت.

Exit mobile version