Site icon Zed Press

باوکێک بە چەقۆ کچەکەی دەکوژێت و دەستگیر دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس لە ڕووداوی کوشتنی کچێک بەدەستی باوکی، دەستبەجێ‌ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونیان دەست پێکردووە و دەرکەوتووە باوکەکە بە چەقۆ هێرشی كردووەتە سەر كچەكەیی و بەسەختی برینداری كردووە و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەڕان بەدوای تۆمەتباری هەڵاتوودا، توانرا لەماوەی كەمتر لەدوو سەعات لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی پێنجوێن بەهاوكاری ئاسایشی سنورەكە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیس، ئێستا تۆمەتبار (ع، ع، م لەدایكبووی 1971) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

پۆلیسی سلێمانی هەروەها ئاشکرای کردووە، “لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەركەوتووە كە تۆمەتبار بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە كچەكەی خۆی كوشتووە”.

Exit mobile version