Site icon Zed Press

لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەزار و ٢٩٢ ئاگرکەوتنەوە و خنکان و هەڵدێران تۆمارکراوە

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ەوە، زیاتر لە هەزار و 292 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە، خنکان، هەڵدێران و ڕووداوی دیکە لە سەرانسەری هەرێمی کورستان تۆمار کراون و بە هۆیەوە ٦٢ کەس گیانیان لەدەست داوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زاری سەرکەوت کاڕەش، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانی، ڕایگەیاند: “لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە هەزار و ٢٩٢ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە و ڕووداوی هەڵدێران و خنکان و ڕووداوەکانی دیکە لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان تۆمار کراون”.

 

ڕووداوەکان بەم شێوەیەن:

پارێزگای هەولێر: ٣٥٨ ڕووداو

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: ٣٥١ ڕووداو

پارێزگای سلێمانی: ٢١٧ ڕووداو

ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: ١٣٢ ڕووداو

پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ: ١١٥ ڕووداو

ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین: ٩٨ ڕووداو

پارێزگای هەڵەبجە: ٢١ ڕووداو

بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن لە بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، بە هۆی ئەم ڕووداوانەوە، ٦٢ کەس گیانیان لەدەست داوە کە بەم شێوەیەیە:

ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین: ١٧ کەس

پارێزگای هەولێر: ١٦ کەس

پارێزگای دهۆک: ٩ کەس

ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: ٨ کەس

پارێزگای سلێمانی: ٨ کەس

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: كەسێك

ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ: كەسێك

پارێزگای هەڵەبجە: كەسێك

ئاکرێ: كەسێك

 

Exit mobile version