Site icon Zed Press

دادگای فیدڕاڵی بڕیاردان لە سێ مووچەکەی فەرمانبەرانی ڕەتکردەوە

دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق پێوەست بە داوای تایبەت بە سێ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ٢٠٢٣دا، ڕەتیکردەوە بڕیاری لەسەر بدات و ڕایگەیاند، بابەتەکە لە تایبەتمەندییەکانی دادگەکەدا نییە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ سێشەم، ٢١ی ئایاری ٢٠٢٤، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق لە دانیشتنی خۆیدا و لەسەر ئەو سکاڵایەی پێشتر لەلایەن چەند هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی بڕیاردان لەسەر خەرجکردنی سێ مووچەی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تۆمارکرابوو، ڕەتی کردەوە بڕیار لەسەر داواکە بدات بەپاساوی ئەوەی بابەتەکە لە تایبەتمەندییەکانی دادگای فیدڕاڵی نییە.

 

Exit mobile version