ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا لەسەر دیاریکردنی ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە وەک پشووی فەرمی لە سەرتاسەریی عێراق.
ئەمڕۆ چوارشەم، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٤، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا لەسەر دیاریکردنی ڕۆژی ١٦ی ئادار کە ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەیە، وەک پشووی فەرمی لە سەرتاسەریی عێراق.
لە ١٦ی ئاداری ١٩٨٨، ڕژێمیی بەعسی عێراقی بە چەکی کیمیایی بۆردمانی شاری هەڵەبجەی کرد و لە ئەنجامی بۆردمانەکەدا پێنج هەزار لە ژن و پیاو، پیر و منداڵ شەهید بوون.