بەشێک لە داهاتی ناوخۆی مانگی شوباتی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەم، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٤، بڕی ٨٥ ملیار و ١٩٩ ملیۆن و ٦٤٣ هەزار دینار لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٤، بەشێوەی نەختینە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدڕاڵیی عێراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەو بڕە پارەیەی ڕادەستی بەغدا کراوە، بریتییە لە ٥٠٪ی داهاتی باج و ڕەسمی گومرگی لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوبات بەپێی ڕاپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە.