ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دواکەوتنی ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان پەیوەندی بە تەواونەبوونی وردبینی لە دیوانی چاودێری و تێبینییەکانی وەزارەتی داراییەوە هەیە.
د. نەرمین مەعرووف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەم، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، لەگەڵ د. خەلیل غازی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران، سەردانی وەزارەتی دارایی عێراقیان کردووە، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی دارایی پێوەست بە پشک و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی، تایبەت بە هۆکاری دواکەوتنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان ئاشکرای کردووە، کە پەیوەندی هەیە بە تەواونەبوونی وردبینی لە دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی و ئەو تێبینییانەی وەزارەتی دارایی هەیەتی لەسەر زانیاری و لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان.