Site icon Zed Press

ئەو کوڕەی باوکی خۆی کوشت دەستگیرکرا

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجە ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە ئەمڕۆ چوارشەم بە چەقۆ باوکی خۆی کوشت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەم، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، لە گەڕەکی کەنەکەوەی شاری سلێمانی تۆمەتبارێک بەچەقۆ باوکی خۆی کوشت، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و لە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێکدا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە دەستگیر کرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبار (ڕ. ع. ج) لەدایکبووی ٢٠٠٥، دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و ئێستا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٠٦ لەیاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

پێشتر سەرچاوەکانی پۆلیس بڵاویان کردەوە، تۆمەتبارەکە داوای کڕینی ئۆتۆمبێلی لە باوکی کردووە و لەسەر ئەو بابەتە بووەتە دەمەقاڵێیان و لە ئەنجامدا بە چەقۆ باوکی خۆی کوشتووە.

Exit mobile version