Site icon Zed Press

هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە چەند ڕێگایەک قەدەغە کرا

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ڕێگاکانی ناوچە گەشتیاری و سەیرانگەکان قەدەغە دەکات لەماوەی ڕۆژانی جەژنی قورباندا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەم، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر دەکاتەوە، کە لە هەر چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەو ڕێگایانەی دەکەونە ناوچە گەشتیاری و سەیرانگاکان، بەتایبەت ڕێگای هەولێر-شەقڵاوە، قەدەغەیە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیارەکە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و دروست نەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتوچۆیە لەو ناوچانەدا.

Exit mobile version