Site icon Zed Press

وەزارەتی خوێندنی باڵا دوو پۆست لە زانکۆی سەڵاحەددین ڕادەگەیەنێت

Zed Press Ministry of Higher Education and Scientific Research زێدپرێس وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە چوارچێوەی ڕێنماییەکاندا دوو پۆست لە زانکۆی سەڵاحەددین- هەولێر ڕادەگەیەنێت، هەر کەسێک ئارەزوی هەیە و مەرجەکانی تێدایە دەتوانێت لە ماوەی دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەی پێشکەش بکات، تا ناوی لە لیستی خوازیاراندا تۆمار بکرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

پۆستەکان:

  1. 1. ڕاگری کۆلێجی پەروەدەی مەخمور
  2. 2. ڕاگری کۆلێجی بەڕێوەبردن و ئابووری

 

مەرجەکان:

  1. 1. هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بێت.
  2. 2. نازناوی زانستی لە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
  3. 3. خزمەتی زانکۆیی لە دە ساڵ کەمتر نەبێت.

 

تێبینییەکان:

– ئەو بەڕێزەی داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەی کاری خۆی پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنی زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەی کە پۆستەکەی وەردەگرێت.

– زانینی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای بواری خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلی زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.

– دواکات بۆ پێشکەشکردنی (C.V) و پوختەی ڕاژە و یەکەمین فەرمانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی و لیستی ناو و ناونیشانی توێژینەوە زانستیە بڵاوکراوەکنی و کارتی نیشتیمانی یاخود ناسنامەی باری شارستانی، کۆتایی دەوامی ڕێکەوتی 2024/7/4 ڕۆژی (پێنجشەم) دەبێت.

– پێویستە پوختەی ڕاژەی لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ پەسندکرابێت.

– هەر بەڕێزێک ئارەزوی هەیە و مەرجەکانی سەرەوەی تێدا بەدی دەکرێت دەتوانێ (C.V) و پوختەی ڕاژەی ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەی خوارەوە پڕ بکاتەوە و ڕەوانی بکات.

 

پێشکەشکردنی داواکاری
Exit mobile version