Site icon Zed Press

چوار بازرگان بە ١٧ کیلۆگرام هۆشبەرەوە دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی چوار بازرگان بە ١٧ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و پاشان وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە ڕێککەوتی ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٤ تا ٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ لەدوو چالاکیدا توانییان چوار تۆمەتبار کە کاری گواستنەوەو بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەکەن دەستگیربکەن.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێ، لەم دوو چالاکییەدا بڕی (١٧) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەردا گیراوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئێستا هەر چوار تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگیراون و لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

Exit mobile version