Site icon Zed Press

بڕیاری لێخۆشبوونی ٢٠٪ی قەرزی کارەبا ڕادەگیرێت

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کارکردن بە بڕیاری لێخۆشبوونی ٢٠٪ی قەرزی کەڵەکەبووی کارەبا لە کۆتایی ئەم مانگەدا کۆتایی دێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا، هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، کە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران لە ٢٧ی ئاداری ٢٠٢٤ سەبارەت بە لێخۆشبوون بەرێژەی لە (٢٠٪)ی لە بڕی پارەی کەڵەکەبووی کارەبا، تا ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت و لەدوای ئەم ڕێککەوتەوە چیتر کار بە بڕیارەکە ناکرێت.

Exit mobile version