وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنێت مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێم “مەرج و ڕێكارەكانی تایبەت بە چارەسەركردنی گرفتەكانی موڵكە بەكرێدراوەكان لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار” پەسەند كردووە و ئەوەش “دەبێتە هۆی ئاسانكاریی زیاتر بۆ ئەو خاوەنكارانەی كرێگرتەی موڵكی شارەوانین یان ئەوانەی دەیانەوێت لە داهاتوودا ببنە كرێگرتە”.
بەپێی ڕاگەیندراوی وەزارەتەکە، ڕۆژی 28ی تەمووزی 2024، بە نووسراوی فەرمیی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ژمارە 752، گشتاندن بۆ دەستەی گەشتوگوزار و هەموو بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و سەرۆكایەتیی شارەوانییەكان و بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كراوە تا ئەو مەرج و ڕێكارە نوێیانە پەیڕەو بكرێت كە ئامانج لێی چاسەرەكردنی گرفتە كەڵەكەبووەكانە كە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا دووچاری موڵكەكانی شارەوانی بووەتەوە.
ڕاگەیەندراوەکە جەخت دەکاتەوە کە بەم ڕێكارە دەتواندرێت چارەسەری گرفتەكان بكرێت و كرێگرتەكان سوودمەند دەبن.