Site icon Zed Press

دوو کۆمپانیای هاوردەکردن و سێ کۆگای دەرمان لە هەولێر داخران

بە هۆکاری پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان، دوو کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان و سێ کۆگای دەرمان لە هەولێر داخران.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ پێنجشەم، ٨ی ئابی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری کوالێتیی دەرمان KMCA  ڕایگەیاند، تیمی چاودێریی بازاڕی بەڕێوەبەرایەتییەکە، بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانیی قەزای ناوەندیی هەولێر، سەردانێکی مەیدانییان بۆ شوێنە دەرمانسازییەکانی هەولێر ئەنجامداوە و  بە هۆکاری سەرپێچیکردن لە ڕێنماییەکان و فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر، دوو کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان و سێ کۆگای دەرمانیان لە هەولێر داخستووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا، داوا شوێنە دەرمانسازییەکان (کۆمپانیاکانی دەرمان، کۆگاکان و دەرمانخانەکان) دەکات لە هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی فەرمی بە کڕین و فرۆشتنی دەرمانەوە بکەن و خۆبەدووربگرن لە فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر، “چونکە کارێکی نایاساییە و بەپێچەوانەوە بەتوندی سزادەدرێن”.

Exit mobile version