Site icon Zed Press

سێ تۆمەتباری کوژرانی گەنجەکەی تەکیە دەستگیر کران

له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ كوشتنی کەسێک و برینداركردنی‌ كه‌سێكی تر، لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند، سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی ڕایگەیاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ شەوی ڕابردوو له ‌ناحیه‌ی‌ ته‌كییه‌ی‌ كاكه‌مه‌ند له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا شه‌ڕ و ئاڵۆزی‌ دروستبوو، لەئەنجامدا كه‌سێك كوژرا و كه‌سێكی‌ تر برینداربوو، دەستبەجێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران ده‌ستیپێكرد.

پۆلیسی سلێمانی باسی لەوە کردووە، کە دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ته‌كییە و‌ به‌هاوكاری‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ دووكان دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن و تۆمەتباری سێیەمیش خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.

دوا بە دوای ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوو، ڕەمک ڕەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ بە میدیاکانی ڕاگەیاند، شەڕەکە لەنێوان دوو خێزاندا بووە کە زاوا و خەزوورن و لە ئەنجامیشدا گەنجێک کوژراوە کە کوڕە خەزووری زاواکەیە، کوژراوە.

کوژراوەکە بە ناوی ئالان تاڵب و لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠١ە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ‌ئێستا هەریەک لە تۆمه‌تباران (ل، ع، ع – د، ل، ع – دـ ل، ع) به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 406 له‌ یاسای‌ سزادان ڕاگیراون‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

Exit mobile version