دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
هێرشەكەی ئەمرۆی نزیك قەزای سەید سادق بێڕێزییە بە سەروەری خاك و ئاسمانی عێراق
ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هێرشە درۆنییەكەی ئەمڕۆی نزیك قەزای سەیدسادق، بەتوندی ئیدانە دەكەین، كە ئۆتۆمبێلی تیمێکی ڕۆژنامەوانی كردە ئامانج، بەهۆیەوە دوو ڕۆژنامەنووسی ژن گیانیان لەدەستدا و ڕۆژنامەنووسێکی تریش بەسەختی برینداربوو.
ئەم جۆرە هێرشە تاوانكارییانە پاساوهەڵنەگرە و دژی هەموو جۆرە یاسا و نەریتێکی نێودەوڵەتییە، هەروەها پێشێلکردن و بێڕێزییە بەرانبەر بە سەروەری خاک و ئاسمانی عێراق.
بۆیە داوا لە حکوومەتی فیدڕاڵ دەکەین، بێدەنگی بشکێنێ لەئاست ئەو پێشێلکارییانەی ڕۆژانە دەکرێنەسەر خاک و ئاسمانی عێراق و هەرێمی کوردستان، و هەڕەشەیەکی جددییە بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییانی مەدەنی.
فراکسیۆنی (ی. ن. ك) لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٣ی ئابی ٢٠٢٤