Site icon Zed Press

زیاتر لە ١٣٥ هەزار پەنجەماسی خرایە دەریاچەی دەربەندیخان و پۆندی پرێس

زیاتر لە ١٣٥ هەزار پەنجەماسی لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوەوە، خرایە ناو دەریاچەی دەربەندیخان و پۆندی پرێس لە هەڵەبجە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتەکە، ئەمڕۆ شەممە، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٤ ڕایگەیاند، بەمەبەستی برەودان بە کەرتی کشتوکاڵ و بەتایبەت سامانی ماسی کە ئێستا بووەتە خۆراکی سەرەکی زۆرێک لە هاووڵاتییان و لەهەمانکاتدا سەرچاوەی بژێوییە بۆ چەندین خێزان، زیاتر لە ١٣٥ هەزار پەنجەماسییان خستووەتە ناو دەریاچەی دەربەندیخان و پۆندی پرێس لە سنوری هەڵەبجە.

لە هەرێمی کوردستان، چوار پڕۆژەی حکومی بۆ بەرهەمهێنانی پەنجەماسی هەن.

تا ساڵی ڕابردوو، ٤١٢ پڕۆژەی مۆڵەتپێدراوی بەرهەمهێنانی گۆشتی ماسی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، لەکاتێکدا داتاکانی وەزارەتی کشتوکاڵ جەخت لە هەبوونی زیاتر لە هەزار حەوزی بێمۆڵەتی بەخێوکردنی ماسی تەنیا لە سنوری تەقتەق لە شاری کۆیە دەکەن.

بەرهەمی ماسی لە هەرێمی کوردستان ساڵانە لە نێوان حەوت بۆ هەشت هەزار تۆنە، لەکاتێکدا ساڵانە هەرێمی کوردستان پێویستی بە ١٢ هەزار تۆنە و لەسەر ئەو بنەمایەش پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی گۆشتی ماسی، بەڕێژەی ٦٠٪ تا ٦٥٪ی خواستی ناوخۆیی پڕ دەکەنەوە.

 

Exit mobile version