Site icon Zed Press

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: ئامادەکارییەکان بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستی پێکرد

Zed Press news ministry of natural resources زێدپرێس هه‌واڵ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخ و دروستبوونی قەیرانی بەنزین، لەگەڵ ڕێگەدان بە هاوردەکردنی بەنزین بۆ ناوخۆی کوردستان، هەناردەکردنیشی لە پاوڵاگەکانی ناوخۆوە بۆ دەرەوە ڕاگرت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایدەگەیەنێت، دەستیان بە ئامادەکاریی بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین کردووە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتەکە، ئەمڕۆ پێنجشەم، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان، بە بەشداریی ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی و بەڕێوەبەرانی نەوت و کانزاکان کۆبووەوە.

لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرمانێکدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ڕاسپاردووە دەست بە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزینی نرخی بەنزین بکرێت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێ، ئامادەکارییەکانیان دەست پێکرد تاوەکوو بەم نزیکانە، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی نەوت بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکوومەتی هەرێم بکرێت.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە چۆنییەتی کەمکردنەوەی نرخی بەنزینی جۆری نۆرماڵ و هاوردەکردنی بەنزینی زیاتری بازرگانی و لەم ڕووەوە وەزارەتەکە دەڵێ: “دەست بە هەنگاوەکانی پڕۆسەکە دەکرێت.”

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاردراوە، شاندێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان سەردانی وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدڕاڵ بکات، بۆ دیاریکردن و وەرگرتنی بەشی هەرێمی کوردستان لە نەوتی سپی و بەنزین و کۆمەڵێک پرسی پەیوەنداری دیکە.

 

Exit mobile version