بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەغدا بەردەوام دەبێت لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا باقی مووچەی مانگی ئەیلوول دەنێردرێت.
مەسعوود حەیدەر بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵی عێراق ژمارە ٢٤٦٦٨ لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوام دەبێت لە خەرجکردنی ئەو مووچانەی کە خەرج نەکراون و خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم وەکوو ھەموو فەرمانبەرانی تری عێراق و ھەردوو حکوومەتی فیدڕاڵی و ھەرێم چارەسەری ھەر تێبینیەک دەکەن کە ھەبێت ھەتا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤.
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد: “لە چەند ڕۆژی داھاتوو باقی مووچەی مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٤ی ھەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت”.