Site icon Zed Press

سێ بازرگانی بیانی بە پێنج کیلۆگرام هۆشبەرەوە دەستگیر کران

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی سێ بازرگانی بیانی و دەست بەسەرداگرتنی بڕی پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێ، لە بەردەوامی هەوڵەکانیان لە بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش و کۆکردنەوەی زانیاری دروست، لەچالاکییەکدا تیمی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکە لە ڕێککەوتی ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لەنێو شاری هەولێر توانییان بڕی پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەست بەسەردا بگرن کە لەلایەن سێ تۆمەتباری دەرەوەی هەرێمی کوردستان هێنرابووە نێو هەولێر بەمەبەستی فرۆشتن و بڵاوکردنەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای دەستگیرکردنییان، هەر سێ تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

Exit mobile version