Site icon Zed Press

ناوی وەرگیراوانی ئامادەییە پیشەییەکان بڵاوکرایەوە

Zed Press Ministry of Higher Education and Scientific Research زێدپرێس وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داتا و ژمارەی وەرگیراوانی ئامادەییە پیشەییەکانی بڵاوکردەوە کە (696) دەرچووی ئامادەییە پیشەییەکان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان وەرگیران.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت بۆ ساڵی خوێندنی (2024-2025) هاوشێوەی دەرچووانی زانستی و وێژەیی و ناوچە دابڕێنراوەکان، (696) دەرچووی ئامادەییە پیشەییەکان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، ئەمساڵ بۆ یەکەمین جارە دەرچووانی خوێندنگە پیشەییەکان ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەرچووانی ئامادەیی شوێنی وەرگرتنیان ڕادەگەیەندرێت، ژمارەی دەرچووی ئامادەییە پیشەییەکان لە ساڵی خوێندنی (2023-2024) و ساڵانی پێشتر گەیشتە (1145)، لە ئەنجامدا (696)یان وەرگیران و (138)ی دیکەیان وەرنەگیران، هاوکات (311) دەرچووی پیشەیی فۆرمی داواکاریان پێشکەش نەکرد.

وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێ، جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، دەرچووانی ئامادەییە پیشەییەکان لەگەڵ دەرچووانی بەشەکانی زانستی و وێژەیی شوێنی وەرگرتنیان ڕاگەیەنرا و بەهەمان پڕۆسە دەتوانن شوێنی وەرگرتنیان لە وێبسایتی ڕێگەی زانکۆ (regayzanko.com) بدۆزنەوە.

 

بۆ دۆزینەوەی ناوەکان کرتە بکە
Exit mobile version