Site icon Zed Press

هەولێر؛ لە مانگێکدا ١٢٥ حالەتی پێوەدانی مار و دووپشک و پەلاماری سەگ تۆمارکراوە

لەماوەی مانگی ڕابردوودا، ٧٩ کەس بەهۆی پێوەدانی مار و دووپشک و ٤٦ کەس بەهۆی پەلاماری سەگی بێلانەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر کراون.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی ئاماری نەخۆشخانەکە، مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بەدیاریکراو ٧٩ کەس بەهۆی پێوەدانی مار و دووپشک و ٤٦ کەسی دیکە بەهۆی قەپگرتن و پەلاماری سەگی بێلانەوە لە شاری هەولێر گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکە، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.

نەخۆشخانەکە مانگی پێشتر بڵاویکردبووەوە کە لە ماوەی مانگی ئەیلوولی ڕابردوودا، ٧٩ حالەتی پێوەدانی مار و دووپشک و ٦٩ حالەتی قەپگرتن و پەلاماری سەگی بێلانە بۆ سەر دانیشتووانی شاری هەولێر تۆمارکراوە.

ئەوەش تەنیا ژمارەی ئەو کەسانەیە کە بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر.

Exit mobile version