Site icon Zed Press

پڕۆسەی “هەگبەی مامۆستا” بە فەرمی ڕاگیرا

پڕۆسەی زانستخوازی بەردەوام “هەگبەی مامۆستا” لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە ڕاگیرا و بۆ ئەمساڵی خوێندن لە هەر پەروەردەیەکی قەزا تەنیا قوتابخانەیەک بۆ جێبەجێکردنی پڕۆسەکە دەستنیشان دەکرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ پێنجشەم، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ بە واژۆی هەینی قادر خدر بەڕێوەبەری گشتی دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی دەرکراوە، تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کۆ بۆ ئەمساڵی خوێندن (٢٠٢٤-٢٠٢٥) پڕۆسەی زانستخوازی بەردەوام بەشێوەیەی ئەزموونەکی (پایلۆت) ئەنجام دەدرێت، لە هەر پەروەردەیەکی قەزا، یەک قوتابخانە دیاری دەکرێت بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەکە و ئەویش دوای ڕەزامەندی و ڕاوێژ لەگەڵ قوتابخانەکە.

هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، هەر قوتابخانەیەکی دیکە ستافی کارگێڕی و مامۆستایانی، ئارەزوومەندانە ویستی بەشداریکردنیان هەبێت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆسەی زانستخوازی بەردەوام “هەگبەی مامۆستا”، دەتوانن ئارەزوومەندانە بەشدار بن.

ڕێنمایی تایبەت بە پڕۆسەی زانستخوازی بەردەوام “هەگبەی مامۆستا” یان دڵنیایی جۆریی، پاش بڵاوکردنەوەی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە، نیگەرانی زۆر لە مامۆستایانی بەدوای خۆیدا هێنا.

 

Exit mobile version