Site icon Zed Press

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی باکۆ دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی جیھانی ئاوھەوا سەردانی باکۆ دەکات.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

میدیای پارتی ڕایگەیاند، سبەینێ دووشەم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە شاری باکۆی پایتەختی ئازەربایجان لە لوتکەی ئاوھەوا بەشداری دەکات کە بڕیاریە لوتکەکە تاوەکوو ڕۆژی هه‌ینی 22ی ئەم مانگە بەردەوام بێت.

لوتكه‌ی ئاوھەوا  كه‌ به‌ كۆپ بیست و نۆ ناسراوه‌ له‌ به‌یانی دووشه‌ممه‌ 11ی تشرینی دووه‌م لە شاری باکۆی پایتەختی ئازەربایجان ده‌ستپێده‌كات.

لوتكه‌ی كۆپ 29 گرنگترین کۆبوونەوەی جیهانە سەبارەت بە گۆڕانی ئاوھەوا، لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و لوتکەی ئەمساڵ کە بیست نۆیه‌مین لوتکەیە، لە به‌یانی یازده‌ تاوه‌كو بیست و دووه‌می ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەی ئەمساڵ لە ئازەربایجان ڕێککەوتنە لەسەر چۆنییەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی دارایی زیاتر بۆ ئەو وڵاتە هەژارانەی بەدەست گۆڕانی کەشوهەواوە دەناڵێنن، هەروەها بە ئامانجی سنووردارکردنی دەردانی گازە گەرمکەرەکان و کەمکردنەوەی گۆڕانی کەشوهەوا. ڕێککەوتنی گۆڕانی کەشوهەوا لە ساڵی 1992، لەلایەن نزیکەی 200 وڵاتەوە واژۆ کراوە، کۆنفرانسی لایەنەکان كۆپ دەزگای بڕیاردەری ئەو ڕێککەوتنەیە، نوێنەرانی ئەم وڵاتانە ساڵانە کۆدەبنەوە بۆ دانوستاندن لەسەر باشترین ڕێگاکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هۆکارە بنەڕەتییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.

Exit mobile version